1. سه‌ره‌كی
  2. پۆلێنکردنەکان
  3. چاكەكاریەكان وڕەوشتە بەرزەکان

فەرموودە ئەگەر بەو شێوە بیت کە باست کرد، وەکو ئەوە وایە خۆڵەمێشی گەرمیان دەرخوارد بدەیت، وبەردەوام لە لایەن خوای گەورەوە یارمەتی وپشتیوانت بۆ هەیە لە بەرامبەر ئەوان ئەگەر تۆ هەر بەو شێوەیە بیت

عَنْ أَبِي هُرَيْرَةَ رضي الله عنه:
أَنَّ رَجُلًا قَالَ: يَا رَسُولَ اللهِ إِنَّ لِي قَرَابَةً أَصِلُهُمْ وَيَقْطَعُونِي، وَأُحْسِنُ إِلَيْهِمْ وَيُسِيئُونَ إِلَيَّ، وَأَحْلُمُ عَنْهُمْ وَيَجْهَلُونَ عَلَيَّ، فَقَالَ: «لَئِنْ كُنْتَ كَمَا قُلْتَ، فَكَأَنَّمَا تُسِفُّهُمُ الْمَلَّ وَلَا يَزَالُ مَعَكَ مِنَ اللهِ ظَهِيرٌ عَلَيْهِمْ مَا دُمْتَ عَلَى ذَلِكَ».

لە ئەبی هوڕەیڕەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت:
پیاوێک ووتی: ئەی پێغەمبەری خودا، من کەسانێکی نزیک وخزمم هەیە، وپەیوەندی خزمایەتی دەگەیەنم بەڵام ئەوان دەیپچڕێنن، وبەرامبەریان چاکم بەڵام ئەوان بەرامبەر من خراپن، ولە سەریان ئارام دەگرم وئەوان خراپە دەکەن بەرامبەرم، پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- پێی فەرموو: «ئەگەر بەو شێوە بیت کە باست کرد، وەکو ئەوە وایە خۆڵەمێشی گەرمیان دەرخوارد بدەیت، وبەردەوام لە لایەن خوای گەورەوە یارمەتی وپشتیوانت بۆ هەیە لە بەرامبەر ئەوان ئەگەر تۆ هەر بەو شێوەیە بیت».

(سەحیح - ڕاست) (مسلم) ڕیوایەتی كردووە صحيح مسلم - 2558

شیکردنەوە

پیاوێك سكاڵای هێنایە لای پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بەوەی ئەو بە جوانی مامەڵە دەكات لەگەڵ چەند خزم وكەسێكی نزیكی بەڵام ئەوان بە پێچەوانەوەن؛ سەردانیان دەكات ودەچێت بۆ لایان بەڵام ئەوان پەیوەندی دەپچڕێنن، وچاكەكار و وەفادارە بەرامبەریان بە پێچەوانەوە ئەوان خراپەكارن وبەرامبەری وشكن وستەمی لێدەكەن، وئارامگرە لەسەریان ولێیان دەبوورێت بەڵام ئەوان دەرهەقی نەفامی دەكەن بە قسە وكردەوە، ئایا بەردەوام بێت لەسەر سەردانی كردنیان لەگەڵ ئەوەی باسكرا؟
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- پێی فەرموو: ئەگەر بەو شێوەیە بیت كە باست كرد ئەوا تۆ سەرشۆڕ وڕسوایان دەكەیت لە نەفسی خۆیاندا، وەكو ئەوە وایە خۆڵەمێشی گەرمیان دەرخوارد بدەیت؛ بەهۆی زۆری چاكەكانت وخراپی وناشیرینی كردەوەكانیان، بەردەوام لەلایەن الله وە یارمەتیدەرت هەیە بەرامبەریان، وبەرگریت لێدەكات لەئاست ئازاریان ئەگەر تۆ بەردەوام بیت لەسەر چاكەكاریت لەگەڵیان بەو شێوەی باست كرد، وئەوان بەردەوام بن لەسەر خراپەكاریان بەرامبەرت.

لە سوودەکانی فەرموودەکە

  1. چاکەکردن بەرامبەر خراپەى خەڵکی هۆکاری ئەوەیە خراپەکار بگەڕێتەوە بۆ سەر حەق وڕاستی، خواى گەورە دەفەرموێت: ﴿ادْفَعْ بِالَّتِي هِيَ أَحْسَنُ فَإِذَا الَّذِي بَيْنَكَ وَبَيْنَهُ عَدَاوَةٌ كَأَنَّهُ وَلِيٌّ حَمِيمٌ﴾ واتە: ﴿بەچاکترین شێوە وەڵامی (خراپە) بدەرەوە ئەوسا کەسێك کە لەنێوان تۆ و ئەودا دوژمنایەتی ھەیە وەك دۆستێکی دڵسۆز و گیانی بەگیانی لێ دێت (ئەمەش دەرەنجامی ڕەوشتی بەرز وکار وکردەوەی جوانە)﴾.
  2. جێبەجێکردنی فەرمانەکانی خواى گەورە ئەگەرچیش بەندە تووشی ئازار بێت؛ هۆکارە بۆئەوەى خواى گەورە یارمەتی بەندەی ئیماندار بدات.
  3. پچڕاندنی پەیوەندی خزمایەتی ئازار وسزایە لە دونیادا، وتاوان ولێپرسیەوەیە لە ڕۆژی قیامەتدا.
  4. پێویستە مسوڵمان بەهیوای پاداشت بێت لەسەر ئەنجامدانى کردەوە چاکەکان، ونابێت ئازاردانی خەڵكی ودەنگ دابڕانیان ببێتە هۆی ئەوەى بەندەیش وەكو ئەوان دووربکەوێتەوە لە هەڵسوکەوت ومامەڵە شیرین وجوانەکان.
  5. ئەوەی پەیوەندی خزمایەتی بەتەواوی دەگەیەنێت ئەو كەسە نییە سەردانی دەكات بەرامبەر بە سەردانی، بەڵكو ئەوەی پەیوەندی خزمایەتی بەتەواوی دەگەیەنێت ئەو كەسەیە كە خزمەكەی سەردانی نەكات؛ ئەو هەر سەردانی دەكات.

پیشاندانی وەرگێڕانەکان

50 زمان
EN English ئینگلیزی
UR اردو ئۆردی
ES Español ئیسپانی
ID Indonesia ئەندەنوسی
BN বাংলা بەنگالی
TR Türkçe تورکی
RU Русский ڕووسی
BS Bosanski بۆسنی
SI සිංහල سینهالی
HI हिन्दी هیندی
ZH 中文 چینی
FA فارسی فارسی
VI Tiếng Việt ڤێتنامی
TL Tagalog تاگالۆگ
HA Hausa هوسا
PT Português پورتوگالی
ML മലയാളം مالایالام
TE తెలుగు تلغۆ
SW Kiswahili سه‌واحیلی
TA தமிழ் تامیلی
MY မြန်မာ بۆرمی
TH ไทย تایلەندی
DE Deutsch ئه‌ڵمانی
PS پښتو پەشتۆ
AS অসমীয়া ئاسامی
SQ Shqip ئه‌لبانی
SV Svenska سویدی
AM አማርኛ ئەمهەری
NL Nederlands هۆڵەندی
GU ગુજરાતી غوجاراتی
NE नेपाली نیپاڵی
YO Yorùbá یوربایی
LT Lietuvių لیتوانی
PRS دری داری
SR Српски سڕبی
TG тоҷикӣ تاجیكی
RW Kinyarwanda كينيارواندی
RO Română ڕۆمانی
HU Magyar مەجەری
MOS Moore الموري
MG Malagasy مالاگاشی
OM Oromoo ئورومی
KN ಕನ್ನಡ كانادی
WO Wolof الولوف
UK Українська ئۆكرانی
KA ქართული الجورجية
MK Македонски المقدونية
KM ភាសាខ្មែរ الخميرية
PA ਪੰਜਾਬੀ البنجابية
MR मराठी الماراثية