1. سه‌ره‌كی
  2. پۆلێنکردنەکان
  3. چاكەكاریەكان وڕەوشتە بەرزەکان

فەرموودە خوای گەورە -عز وجل- دەستی ڕادەخات بە شەو بۆئەوەی گوناهکارانی ڕۆژ تەوبە بکەن، ودەستی ڕا دەخات بە ڕۆژ بۆئەوەی گوناهکارانی شەو تەوبە بکەن؛ هەتاوەکو خۆر لە ڕۆژئاواوە هەڵدێت

عَنْ أَبِي مُوسَى رضي الله عنه عَنِ النَّبِيِّ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ قَالَ:
«إِنَّ اللهَ عَزَّ وَجَلَّ يَبْسُطُ يَدَهُ بِاللَّيْلِ لِيَتُوبَ مُسِيءُ النَّهَارِ، وَيَبْسُطُ يَدَهُ بِالنَّهَارِ لِيَتُوبَ مُسِيءُ اللَّيْلِ، حَتَّى تَطْلُعَ الشَّمْسُ مِنْ مَغْرِبِهَا».

لە ئەبی موساوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت:
«خوای گەورە -عز وجل- دەستی ڕادەخات بە شەو بۆئەوەی گوناهکارانی ڕۆژ تەوبە بکەن، ودەستی ڕا دەخات بە ڕۆژ بۆئەوەی گوناهکارانی شەو تەوبە بکەن؛ هەتاوەکو خۆر لە ڕۆژئاواوە هەڵدێت».

(سەحیح - ڕاست) (مسلم) ڕیوایەتی كردووە صحيح مسلم - 2759

شیکردنەوە

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- باسی ئەوەمان بۆ دەكات كە خوای گەورە تەوبەكردنی بەندەكانی قبوڵ دەكات، ئەگەر بەندە گوناهێك بكات لە ڕۆژدا ولە شەودا تەوبە بكات ؛ خوای گەورە تەوبەكەی قبوڵ دەكات، وئەگەر بەندە گوناهێك بكات لە شەودا ولە ڕۆژدا تەوبە بكات ؛ خوای گەورە تەوبەكەی قبوڵ دەكات، خوای گەورە -سبحانه وتعالی- دەستی ڕادەخات بۆ تەوبە كردن ؛ وەكو ئاسوودەیی وڕازی بوون لێی، بەردەوام دەرگای تەوبە كردن كراوەیە هەتاوەكو خۆر لە ڕۆژئاواوە دەردەچێت ؛ ئەمیش كاتێكە كە فەرمان دەكرێت بە كۆتایی هاتنی دونیا، ئەگەر خۆر لە ڕۆژئاواوە دەرچوو ؛ دەرگای تەوبەكردن دادەخرێت.

لە سوودەکانی فەرموودەکە

  1. قبوڵكردنی تەوبە بەردەوامە هەتاوەكو دەرگای تەوبە كردن كراوە بێت، دەرگای تەوبە كردن دادەخرێت بە دەرچوونی خۆر لە ڕۆژئاواوە، ودادەخرێت لە پێش سەرەمەرگ ؛ ئەمیش كاتێكە كە ڕۆح دەگاتە گەروو.
  2. بێ هیوا نەبوون بەهۆی تاوانەكانەوە، چونكە لێبووردەیی خوای گەورە وڕەحمەتی فراوانە، ودەرگای تەوبە كردن كراوەیە.
  3. مەرجەكانی تەوبە كردن، یەكەم: وازهێنان لە گوناهەكە. دووەم: پەشیمان بوونەوە لەسەر كردنی. سێیەم: پێداگیری لەسەر نەگەڕانەوە بۆ ئەو گوناهە. ئەم مەرجانە لەخۆ دەگرێـت ئەگەر گوناهەكە لە مافەكانی خوای گەورە بوو. ئەگەر گوناهەكە دەرهەق بە مافی بەندەكان بێت ؛ ئەوا مەرجە بۆ دروستێتی تەوبەكە مافەكە بگێڕێتەوە بۆ خاوەنەكەی، یان خاوەن مافەكە لێی خۆش بێت.

پیشاندانی وەرگێڕانەکان

56 زمان
EN English ئینگلیزی
UR اردو ئۆردی
ES Español ئیسپانی
ID Indonesia ئەندەنوسی
BN বাংলা بەنگالی
TR Türkçe تورکی
RU Русский ڕووسی
BS Bosanski بۆسنی
SI සිංහල سینهالی
HI हिन्दी هیندی
ZH 中文 چینی
FA فارسی فارسی
VI Tiếng Việt ڤێتنامی
TL Tagalog تاگالۆگ
HA Hausa هوسا
PT Português پورتوگالی
ML മലയാളം مالایالام
TE తెలుగు تلغۆ
SW Kiswahili سه‌واحیلی
TA தமிழ் تامیلی
MY မြန်မာ بۆرمی
TH ไทย تایلەندی
DE Deutsch ئه‌ڵمانی
PS پښتو پەشتۆ
AS অসমীয়া ئاسامی
SQ Shqip ئه‌لبانی
SV Svenska سویدی
AM አማርኛ ئەمهەری
NL Nederlands هۆڵەندی
GU ગુજરાતી غوجاراتی
KY Кыргызча قیرغیزی
NE नेपाली نیپاڵی
YO Yorùbá یوربایی
LT Lietuvių لیتوانی
PRS دری داری
SR Српски سڕبی
SO Soomaali سۆماڵی
TG тоҷикӣ تاجیكی
RW Kinyarwanda كينيارواندی
RO Română ڕۆمانی
HU Magyar مەجەری
CS Čeština چیكی
MOS Moore الموري
MG Malagasy مالاگاشی
OM Oromoo ئورومی
KN ಕನ್ನಡ كانادی
WO Wolof الولوف
AZ Azərbaycan ئازەری
UZ O‘zbek ئۆزبەكی
UK Українська ئۆكرانی
KA ქართული الجورجية
MK Македонски المقدونية
KM ភាសាខ្មែរ الخميرية
PA ਪੰਜਾਬੀ البنجابية
MR मराठी الماراثية
KMR Kurmancî الكرمنجية