عَنْ سَهْلِ بْنِ سَعْدٍ رَضيَ اللهُ عنه قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللهِ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ:
«إِيَّاكُمْ وَمُحَقَّرَاتِ الذُّنُوبِ، فَإِنَّمَا مَثَلُ مُحَقَّرَاتِ الذُّنُوبِ كَقَوْمٍ نَزَلُوا فِي بَطْنِ وَادٍ، فَجَاءَ ذَا بِعُودٍ، وَجَاءَ ذَا بِعُودٍ، حَتَّى أَنْضَجُوا خُبْزَتَهُمْ، وَإِنَّ مُحَقَّرَاتِ الذُّنُوبِ مَتَى يُؤْخَذْ بِهَا صَاحِبُهَا تُهْلِكْهُ».

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە سەهلی کوڕی سەعدەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلی الله علیه وسلم- دەفەرموێت:
«وریای گوناهە بە كەمدانراوەكان بن، چونكە نمونەی گوناهە بە كەمدانراوەكان وەكو خەڵكانێكن دابەزینە خوارەوەی دۆڵێك، یەكێكیان لقە دارێكی هێنا، وئەوی تر لقە دارێكی تری هێنا، هەتاوەكو نانەكەیان لێنا، وگوناهە بە كەمدانراوەكان هەركاتێك خاوەنەكەی بگرێت لەناوی دەبات».

(سەحیح - ڕاست) (أحمد) ڕیوایەتی كردووە مسند أحمد - 22808

شیکردنەوە

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- هۆشداریداوە سەبارەت بە شلڕەوبوون لە كردنی گوناهە بچووكەكاندا، وزۆر كردنیان بە گشتی دەبنە هۆی تیاچوون، ولێرەدا نمونەیەكی هێنایەوە: خەڵكانێك چوونە نێو دۆڵێكەوە، وهەریەكێكیان چڵە دارێكی بچووكی هێنا، هەتاوەكو نانەكەیان لێنا بەهۆی كۆكردنەوەی ئەو چڵە دارانە، بەهەمان شێوە گوناهە بەكەمدانراوەكان هەركاتێك سزای خاوەنەكەیان بدرێت وتەوبەیان لێنەكات یان خوای لێی خۆش نەبێت؛ ئەوا تووشی تیاچوونی دەكەن.

لە سوودەکانی فەرموودەکە

  1. ئاماژەیە بۆ ڕێبازی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لە هێنانەوەی نمونەكان بۆ نزیككردنەوەی تێگەیشتن لە مانا وزیاتر ڕوونكردنەوە.
  2. هۆشداریدان سەبارەت بە گوناهە بچووكەكان كە بەكەمدادەنرێن، وهاندان بۆ پەلەكردن لە گەڕان بە دوای كەفارەتەكانیان.
  3. گوناهە بەكەمدانراوەكان چەند مانایەك لەخۆدەگرێت، یەكەم: ئەو گوناهانەی بەندە دەیكات، وپێی وایە گوناهی بچووكە، بەڵام لە ڕاستیدا گوناهی گەورەیە. دووەم: ئەو گوناهە بچووكانەی بەندە دەیكات، وگوێی پێنادات، وتەوبەی لێناكات، بۆیە ئەم گوناهە بچووكانە لەسەری كەڵەكە دەبن هەتاوەكو لەناوی دەبەن. سێیەم: ئەو گوناهە بچووكانەی بەندە دەیكات، وگوێی پێنادات، هەتاوەكو دەبێتە هۆكاری تووشبوون بە تاوانە فەوتێنەرەكان.

پیشاندانی وەرگێڕانەکان

41 زمان
EN English ئینگلیزی
ID Indonesia ئەندەنوسی
BN বাংলা بەنگالی
TR Türkçe تورکی
RU Русский ڕووسی
BS Bosanski بۆسنی
SI සිංහල سینهالی
HI हिन्दी هیندی
ZH 中文 چینی
FA فارسی فارسی
VI Tiếng Việt ڤێتنامی
TL Tagalog تاگالۆگ
HA Hausa هوسا
PT Português پورتوگالی
ML മലയാളം مالایالام
TE తెలుగు تلغۆ
SW Kiswahili سه‌واحیلی
TA தமிழ் تامیلی
MY မြန်မာ بۆرمی
TH ไทย تایلەندی
PS پښتو پەشتۆ
AS অসমীয়া ئاسامی
SQ Shqip ئه‌لبانی
SV Svenska سویدی
AM አማርኛ ئەمهەری
NL Nederlands هۆڵەندی
GU ગુજરાતી غوجاراتی
PRS دری داری
SR Српски سڕبی
RO Română ڕۆمانی
HU Magyar مەجەری
MOS Moore الموري
MG Malagasy مالاگاشی
KN ಕನ್ನಡ كانادی
WO Wolof الولوف
UK Українська ئۆكرانی
KA ქართული الجورجية
MK Македонски المقدونية
KM ភាសាខ្មែរ الخميرية
PA ਪੰਜਾਬੀ البنجابية
MR मराठी الماراثية