عَنْ أَبِي هُرَيْرَةَ رضي الله عنه قَالَ:
كَانَ رَسُولُ اللهِ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ يَسِيرُ فِي طَرِيقِ مَكَّةَ، فَمَرَّ عَلَى جَبَلٍ يُقَالُ لَهُ جُمْدَانُ، فَقَالَ: «سِيرُوا هَذَا جُمْدَانُ، سَبَقَ الْمُفَرِّدُونَ» قَالُوا: وَمَا الْمُفَرِّدُونَ يَا رَسُولَ اللهِ؟ قَالَ: «الذَّاكِرُونَ اللهَ كَثِيرًا وَالذَّاكِرَاتُ».

لە ئەبی هوڕەیڕەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت:
پێغەمبەری خودا -صلى الله علیه وسلم- دەڕۆیشت بەڕێگای مەككەدا ؛ تێپەڕبوو بە لای شاخێك پێی دەووترێت جومدان، فەرمووی: «ڕێ بكەن ئەمە جومدانە، موفەریدەکان پێش کەوتن»، ووترا: ئایا موفەریدەکان کێن، ئەی پێغەمبەری خودا؟ فەرمووی: «ئەو پیاو وئافرەتانەی کە زۆر یادی خوای گەورە دەکەن».

(سەحیح - ڕاست) (مسلم) ڕیوایەتی كردووە صحيح مسلم - 2676

شیکردنەوە

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- پلەوپایەی ئەوانەی باسكرد كە زۆر یادی خوا دەكەن، وئەوان جیابوونەوە وپێشی خەڵكی كەوتن لە بەدەستهێنانی پلە بەرزەكان لە بەهەشتدا، وئەوانی چواند بە شاخی جومدان كە بەتەنها وجیایە ونەبەستراوەتەوە بە شاخەكانی تر.

لە سوودەکانی فەرموودەکە

  1. زۆر یادكردنی خواى گەورە وسەرقاڵبوون بەم كردەوەیە ؛ سوننەتە، پێشەنگی لە قیامەتدا بە پێی زۆری پەرستنەکان ودڵسۆزیە تێیاندا.
  2. یاد كردنی خوای گەورە دەكرێت تەنها بە زمان بێت، یان دەكرێت تەنها بە دڵ بێت، یان دەكرێت بە دڵ وزمان بێت ؛ ئەمەیان باشترینە وبەرزترین پلەی هەیە.
  3. بەشێك لە زیكری خوای گەورە ؛ ویردە شەرعیە سنووردارەكانن، وەكو زیكری بەیانیان وئێواران، وزیكرەكانی پاش نوێژە فەرزەكان وهتد.
  4. نەوەوی دەڵێت: بزانە فەزڵ وپلەوپایەی زیكر كردن نەبەستراوەتەوە بە ووتنی (سبحان الله والحمد لله والله أكبر) وهتد، بەڵكو هەركەسێك گوێڕایەڵی فەرمانەكانی الله بێت وجێبەجێیان بكات ؛ ئەوا یادی الله ی كردووە.
  5. یاد كردنی خوای گەورە ؛ لە گەورەترین هۆكارەكانە بۆ جێگیری ودامەزراو بوون لەسەر ڕێگای ڕاست، خوای گەورە -سبحانه وتعالی- دەفەرموێت: ﴿يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا إِذَا لَقِيتُمْ فِئَةً فَاثْبُتُوا وَاذْكُرُوا اللَّهَ كَثِيرًا لَّعَلَّكُمْ تُفْلِحُونَ﴾ واتە: ﴿ئەی ئەوانەی کەباوەڕتان ھێناوە کاتێک (لەجەنگدا) لەگەڵ کۆمەڵێکدا ڕووبەڕوو بوونەوە خۆگربن (ھەڵنەیەن) و یادی خوا زۆر بکەن بۆ ئەوەی سەرکەوتووبن﴾ [الأنفال: 45].
  6. لێكچوون لەنێوان ئەوانەی یادی خودا دەكەن وشاخی جومدان، لە چەند ڕوانگەیەوە باسكراوە، لەوانەیش: 1/ شاخی جومدان جیاواز وتەنهایە ونەبەستراوەتەوە بە شاخەكانی تر، بەهەمان شێوە ئەوانەی زۆر یادی الله دەكەن ؛ جیاوازن لە خەڵكی تر، چونكە دڵ وزمانیان یەكلا كردووەتەوە بۆ یادی الله ئەگەرچیش لەنێو خەڵكیدا بن، وئاسوودەن لە كاتەكانی تەنها بوون وبە زۆر تێكەڵبوونی خەڵكی نائارام دەبن. 2/ زۆر یادكردنی الله هۆكارە بۆ جێگیربوون لەسە ئاین ؛ هەروەكو چۆن شاخەكان هۆكارن بۆ جێگیربوونی زەوی. 3/ ئەوەی زۆر یادی الله دەكات ؛ لە پێشەنگە بۆ گەیشتن بە خێرەكانی دونیا وقیامەت، هەروەكو چۆن جومدان نیشانەیە بۆ گەیشتن بە مەككە لەلای ئەو ڕێبوارەی لە مەدینەوە دێت بۆ مەككە، وئەوەی بگات بەم شاخە ئاماژەیە بۆئەوەی نزیكترینە لە مەككە، هەروەها ئەوانەی زۆر یادی الله دەكەن لە پێشەوەی خەڵكین بەهۆی زۆر یادكردنی الله، وخودا زاناترە.

پیشاندانی وەرگێڕانەکان

57 زمان
EN English ئینگلیزی
UR اردو ئۆردی
ES Español ئیسپانی
ID Indonesia ئەندەنوسی
UG ئۇيغۇرچە ئیگۆری
BN বাংলা بەنگالی
TR Türkçe تورکی
RU Русский ڕووسی
BS Bosanski بۆسنی
SI සිංහල سینهالی
HI हिन्दी هیندی
ZH 中文 چینی
FA فارسی فارسی
VI Tiếng Việt ڤێتنامی
TL Tagalog تاگالۆگ
HA Hausa هوسا
PT Português پورتوگالی
ML മലയാളം مالایالام
TE తెలుగు تلغۆ
SW Kiswahili سه‌واحیلی
TA தமிழ் تامیلی
MY မြန်မာ بۆرمی
TH ไทย تایلەندی
DE Deutsch ئه‌ڵمانی
PS پښتو پەشتۆ
AS অসমীয়া ئاسامی
SQ Shqip ئه‌لبانی
SV Svenska سویدی
AM አማርኛ ئەمهەری
NL Nederlands هۆڵەندی
GU ગુજરાતી غوجاراتی
KY Кыргызча قیرغیزی
NE नेपाली نیپاڵی
YO Yorùbá یوربایی
LT Lietuvių لیتوانی
PRS دری داری
SR Српски سڕبی
SO Soomaali سۆماڵی
TG тоҷикӣ تاجیكی
RW Kinyarwanda كينيارواندی
RO Română ڕۆمانی
HU Magyar مەجەری
CS Čeština چیكی
MOS Moore الموري
MG Malagasy مالاگاشی
OM Oromoo ئورومی
KN ಕನ್ನಡ كانادی
WO Wolof الولوف
AZ Azərbaycan ئازەری
UZ O‘zbek ئۆزبەكی
UK Українська ئۆكرانی
KA ქართული الجورجية
MK Македонски المقدونية
KM ភាសាខ្មែរ الخميرية
PA ਪੰਜਾਬੀ البنجابية
MR मराठी الماراثية
KMR Kurmancî الكرمنجية